بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی هۆڵه‌ندا ئاشكرای كرد كه له 2ى كانوونی دووه‌م-ه‌وه، كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی دژی داعش له عێراق و سووریا دێنێت و سه‌رجه‌م فڕۆكه ئێف 16كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا.
به گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، هۆڵه‌ندا له هاوكارییه‌كانیان به هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی هۆڵه‌ندا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه به 4 فڕۆكه‌ی جه‌نگی، به‌شدارییان له ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا كردووه، به‌ڵام ئێستا ناچارن كۆتایی به‌و ئه‌ركه بێنن، چوونكه وه‌كوو ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، هێزی ئاسمانی هۆڵه‌ندا له شوێنێكی دیكه پێویسته.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، بێیلیڤلد-سخاوتن، وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا ئاشكرای كردووه شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و سه‌قامگیریی عێراق هێشتا ناسكه و پێویستی به هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
هۆڵه‌ندا یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و نزیكه‌ی چوار ساڵه له رێگه‌ی چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف 16ه‌وه بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment