بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانەغاز، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەش كردووە سەرقاڵی ھەڵکەندنی چەند بیرێکن لە ھەردوو کێڵگەی كۆڕمۆر و چەمچەماڵ، ھەروەھا بەنیازن کۆمەڵێک پلانی فراوان کردن جێبەجێ بکەین.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ھەروەھا دەیانەوێت لە میانی سێ ساڵی داھاتوو قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییەکان بۆ 10 بۆ 12 ھەزار بەرمیل نەوتی بە بەراورد بە سێ ساڵی داھاتوو لە ھەرێمی کوردستان زیاد بکەین.
ئەمە لەكاتێكدا کۆمپانیاکە بەمدواییانە رایگەیاندبوو، بەھۆی بوونی پڕۆژەی فراوان کردن و گەشەپێدان کە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێی کرد بڕی بەرھەمھێنانەکەی زیادی کردووە و ھەڵکەندنی بیری بەلسەم 8 کۆتایی ھات و کۆی بەرھەم دەگاتە 70 ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا کە لە 9 مانگی یەکەمی ئەو ساڵە گەیشتە 62 ھەزار و 250 بەرمیل نەوتی ھاوتا.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment