بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی جەخت ده‌كاته‌وه نابێت دۆسیه‌ی به‌غدا و ناوچه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت تێكه‌ڵ بكرێت و داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هەرێمی کوردستان دەکات له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا په‌له بکەن.
هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: هه‌رێمی كوردستان به قۆناخێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت و گه‌لی كوردستان بریاری خۆی له هه‌ڵبژاردن داوه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای تێپه‌ڕبوونی په‌نجا و حه‌وت رۆژ به‌سه‌ر سوێند خواردنی په‌رله‌مانتاران ده‌بێت په‌له له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكرێت و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌دی بێت.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment