بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو گوندی بوغاز و بوهیج سەر بە شارەدێی عەریمە لە ڕۆژهەڵاتی شاری باب لە دەڤەری هێڵی ڕووباری ساجور، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی بابی-یش بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە، شەڕ و پێکدادانیش تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.
لە لایێکی دیکەوە، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردوەوە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەو پێشێلکاریانە کردووە، کە سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو سوپایە لە دەوروبەری منبج ئەنجامیان داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، هێزەکانی قەڵغانی فورات لە شەوی دووشەممەوە تا شەوی سێشەممە هێرشەکانیان لەسەر هێڵی ساجور درێژەی هەبووە، ئەوەش لەڕێی بەئامانج گرتنی خاڵەکانی شەڕڤانانەوە، کە تیایدا چەکی مامناوەند و قورسیان بەکارهێناوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment