کوردپرێس:
ئەحمەد کنانی ئەندامی هاوپەیمانیی سادیقوون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە سیاسەتی کاڵفامانەی ئەمریکا و نیازخراپی و پیلانگێڕیی ئەو وڵاتە وای کردووە عێراقییەکان وەکوو دوژمن سەیری واشەنتۆن بکەن و بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریاش بڕیارێکی تەواو گوماناوییە.
کنانی هۆشداری ئەوەشی بە ئەمریکا داوە کە با ئەمریکییەکان لەوە زیاتر سەبری عێراقییەکانی تاقی نەکەنەوە لە بەر ئەوەی ئەگەر بەنیاز بێت ئەو هێزەی لە سووریا دەکشێنێتەوە بهێنێتە نێو خاکی عێراق جێگیری بات ئەوا هێزەکانی بەرگریکار وەڵامی سەختیان بۆ ەئو هێزانە دەبێت.
Your Comment