هەڵمەتە سەربازییەکانی ئێمە لە سووریا و عێراق بە خواستی خۆمان نییە و لەسەر ناچارییەوەیە

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار و فه‌رمانده‌كانی سوپای توركیا، گۆڕی شا سوله‌یمان و فه‌رمانده‌یی هیزه‌كانی ئه‌ركی تایبه‌تی هاوبه‌شیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێراندا وتی: بوونی سەربازیی ئێمە لە سووریا و عێراق بە خواستی خۆمان نییە و لەسەر ناچارییەوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار لە کاتی سەردانی کردنی گۆڕی شا سوله‌یمان له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند "له‌ رێگه‌ی 147 ئۆپه‌راسیۆنی فراوانه‌وه‌ كه‌ ساڵی رابردوو ئه‌نجام دران، دوو هه‌زار و 398 تیرۆریست له‌ چالاكی خراون. هێزه‌كانی ئاسمانییمان ساڵی رابردوو 922 ئامانجی تیرۆریستان له‌ په‌ناگه‌، كۆگای ته‌قه‌مه‌نی، به‌ناو باره‌گا و حه‌شارگه‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانج".

وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كرد و گوتی: "سوپای توركیا ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تێكی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گرته‌ ئه‌ستۆ. ئه‌وه‌یش له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌ شێوه‌یێكی كاریگه‌ر به‌جێده‌گه‌یێنین".

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵمەتی سەربازیی وڵاتەکەی دا لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا و ڕایگەیاند: ئامادە بوونی ئێمە لەو دوو وڵاتە لەڕووی ناچارەییەوەیە و لەسەر خواستی خۆمان نییە ئەوەش بۆ پاراستنی سنوورەکانی تورکیا.

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50713

Your Comment

You are replying to: .
captcha