بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار لە کاتی سەردانی کردنی گۆڕی شا سوله‌یمان له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند "له رێگه‌ی 147 ئۆپه‌راسیۆنی فراوانه‌وه كه ساڵی رابردوو ئه‌نجام دران، دوو هه‌زار و 398 تیرۆریست له چالاكی خراون. هێزه‌كانی ئاسمانییمان ساڵی رابردوو 922 ئامانجی تیرۆریستان له په‌ناگه، كۆگای ته‌قه‌مه‌نی، به‌ناو باره‌گا و حه‌شارگه‌كانی كردووه‌ته ئامانج".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كرد و گوتی: "سوپای توركیا ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تێكی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گرته ئه‌ستۆ. ئه‌وه‌یش له رۆژانی داهاتوودا به شێوه‌یێكی كاریگه‌ر بهجێدهگهیێنین".
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵمەتی سەربازیی وڵاتەکەی دا لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا و ڕایگەیاند: ئامادە بوونی ئێمە لەو دوو وڵاتە لەڕووی ناچارەییەوەیە و لەسەر خواستی خۆمان نییە ئەوەش بۆ پاراستنی سنوورەکانی تورکیا.
سەرچاوە: کەناڵی NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment