پاریس هاوپەیمانێکی هەمیشەیی کوردە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ساڵی نوێدا هاوپەیمانێتی پاریس نەک تەنها لەگەڵ هەولێر، بەڵکوو لەگەڵ هەموو کورد بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بێگومان هەموومان پێویستمان بە سەقامگیریی زیاتر و ئارامیی زیاتر هەیە، لە ساڵی نوێ دەمەوێ ئەو پێشمەرگانەتان بەبیر بهێنمەوە کە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش گیانی خۆیان سپارد، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوە بسەلمێنن کە ئەو شەهیدانە خوێنیان بە فیڕۆ نەچووە".

لەبارەی حکوومەتی داهاتووی هەرێم گووتی: "هیوادارین بە زووترین کات حکوومەتی نوێی کوردستان دابمەزرێت تا چاکسازیی ئابووری و سیاسی بە خێرایی ئەنجام بدرێت".

ناوبراو راشیگەیاند: "وەک دەزانن سەرۆک ماکرۆن پێش چەند رۆژێک گوتی پێویستە پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانمان بکەین لە ساڵی نوێدا، بۆتان دەردەکەوێ کە فەرەنسا هاوپەیمانێکی بەردەوام و هەمیشەیی کوردە، واتە هەموو کورد نەک کوردانی عێراق".

لە لایەکەی دیکەوە، کلاریس پاستۆری، نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی ساڵێکی نوێوە گوتی: "ئێمە وەک یەکێتی ئەورووپا هیوامان وایە لە ساڵی نوێدا پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا باشتر بێت، دڵنیاشتان دەکەمەوە کە یەکێتی ئەورووپا وەک هاوپەیمانی بەهێزی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە ".

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50712

Your Comment

You are replying to: .
captcha