کوردپرێس:
سەعد سەعدی ئەندامێکی مەتکەبی سیاسیی عەسایب ئەهلی حەق لەو بارەیەوە تەرکیزی کردۆتە سەر زەروورەتی جووڵەکردنی دەوڵەتی فیدراڵ بۆ دەرکردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا لەو وڵاتە و وتوویەتی: ئەگەر بێتوو بەغدا توانای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکانی نەبێت ئەوا عەسایب ئەهلی حەق بە زۆر ئەو هێزانە لە عێراق دەردەکات.
سەعدی زیادی کرد: ڕەفتاری دەوڵەتی ئەمریکا سەلماندی مەبەستیەتی لە عێراق بمێنێتەوە و جێ پێ بۆ خۆی خۆش بکات هەر بەو بۆنەیەشەوە دەبێت دەوڵەت و پەڕلەمانی عێراقیش هەڵوێستێکی خێرا بنوێنن بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە بەر ئەوەی چەندین جار ئەمریکا لە بەرانبەر داعشدا دەستی لە عێراق بەرداوە و یارمەتیی داعشی داوە.
Your Comment