هەڵەکەی ترەمپ وای کرد کورد پشت لە ئەمریکا بکات

بەشی جیهان- پەیمانگای "گیت ستۆن" خوێندنەوەیێکی بۆ دۆخەکەی ئێستای سووریا کردووە و نووسیویەتی: ئەمریکا بە درێژاییی مێژوو پشتی لە کورد کردووە بە ڵام ئەم جارەیان هەڵەی ترەمپ ئەوە بوو فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریای دەرکردووە و ئەوەشی وای کرد کورد پشت لە ئەمریکا بکات و ڕوو بکاتە دەوڵەتی سووریا و ڕووسیا.

کوردپرێس:

پەیمانگای "گیت ستۆن" خوێندنەوەیێکی جیاواز و سەیری لە دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی کردووە و نووسیویەتی: ئەگەرچی هەموان دەڵێن ئەمریکا پشتی لە کورد کرد بەڵام ڕاستییەکە ئەوەە کە فەرمانی کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە سووریا وای کرد کورد پشت لە ئەمریکا بکات و ڕوو لە سووریا و ڕووسیا بکات.

مەلکووم لۆڤە نووسەری وتارەکەی ئەو پەیمانگایە بڕوای وایە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵیان دا دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بڕوخێنن و لەگەڵ ئەوەی بۆ لە ناوبردنی داعش یارمەتیی کوردیان دەدا هەوڵیشیان دا دیمەشق بێ هێز و لاواز بکەن بەڵام دۆخەکە بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات کە هەموو شت عەکسی پێشبینی خواستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەتی.

ناوبراو دەشڵێت: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئێستا دەوری کەمتریان ماوە و ترەمپ لەجێگای ئەوەی ژمارەی هێزەکانی لە عێراق کەم بکاتەوە و زیاتر پشتگیریی کوردی سووریا بکات پێچەوانەی ئەوە بڕیاری داوە و ئەوەش یەکێکە لە هەڵە گەورەکانی سەرۆکی ئەمریکا.

ئەو توێژەرەی بواری سیاسەت و فەلسەفە دەشڵێت ترەمپ تەنانەت ئاوڕی لە داواکاریی کوردە مەسیحییەکانیش نەدایەوە کە کەوتوونەتە ئەو قەیرانەوە و مەترسیی ئەوەیان لە سەرە کە تورکیا هێرشیان بکاتە سەر. هەر ئەمەش سەلماندی کە ئەمریکا وڵاتێکی متمانەپێکراو نییە و بۆ ئەوە ناشێت کە کەس پشتی پێ ببەستێت.

ماڵکووم لۆڤە دەشڵێت: هەڵەیێکی دیکەی ترمەپ ئەوە بوو لەم دۆخە قەیراناوییەدا سەردانی عێراقی کرد ئەوەش لە کاتێکدا کە پەڕلەمانی عێراق سەرقاڵی پڕۆژەی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتەیە و سەردانەکەی ترەمپ و هاوردنی هێزی سەربازیی زیاتر لە سووریاوە بۆ عێراق، هانی پەڕلەمانی عێراق دەدات پڕۆسەی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان خێراتر بکاتەوە.

ناوبراو بڕواشی وایە ئێستا چیتر بۆ گۆڕینی هەڵوێست درەنگە و پێش ئەوەی ئەمریکا پشت لە کورد بکات، هزی کوردی سووریا پشتی لە ئەمریکا کرد و خەریکن لەگەڵ دەوڵەتی ئەسەد هاوپەیمانێتی پێکدەهێنن. پێشتریش زەمینە بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە فەراهەم کرابوو لەبەر ئەوەی هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سووریاوە هێزی کوردی ئەو وڵاتە و دەوڵەتی ئەسەد ڕووبەڕووی یەکتر نەبوونەتەوە بەڵکوو شەڕی دوژمنە هاوبەشەکانیان کردووە.

ئەو توێژەرە لە هەمان کاتیشدا جەختی کردۆتەوە کورد ناتوانێت لە ڕێگەی هاوپەیمانتێیی دیمەشقەوە چاوەڕوان بکات دەستی بە خۆبەڕێوەبەری بگات بەڵکوو ئەو هاوپەیمانێتییەش تەنها بۆ پاراستنی گیانی خۆیانە.

News Code 50705

Your Comment

You are replying to: .
captcha