5 هه‌زار پزیشک و کارمه‌ندی ته‌ندروستیی هه‌رێم کۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا زیاتر له‌ هه‌زار پزیشک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێم وازیان هێناوه‌ و چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕۆیشتنی ئه‌و پزیشکانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێم کاریگه‌ریی کردوووه‌ته‌ سه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کان به‌تایبه‌تی له‌ قه‌زا و ناحیه‌کاندا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌م چوار ساڵه‌ی ڕابردوو زیاتر له‌ پێنج هه‌زار پزیشک و فه‌رمانبه‌ر و په‌رستاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وازیان له‌ کاره‌که‌یان هێناوه‌ و هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌که‌شی ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایییه‌یه‌ که‌ به‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى گرتوووه‌.

ناوبراو گوتیشی: له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌شه‌کانی پزیشکی له‌ زانکۆکان که‌مترین خوێندکاریان وه‌رگرتوووه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری تێدایه‌ و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی ده‌چنه‌ کۆلێژه‌ پزیشکییه‌کان ده‌بنه‌ پزیشکی جوانکاری.

ئامانج وه‌فایی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌ندیکای پزیشکانی لقی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: ژماره‌که‌ زۆر زیاتره‌ له‌ هه‌زار پزیشک و له‌ چوار ساڵی داهاتوودا هه‌رێم به‌ ده‌ست قه‌یرانی بێ پزیشکییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری خێرا نه‌دۆزرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێستادا خاوه‌نی زیاتر له‌ 21 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و پزیشک و کارمه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 7 هه‌زار و 500 که‌سیان پزیشکن و دابه‌ش بوون به‌ سه‌ر 76 نه‌خۆشخانه‌ و نزیکه‌ی هه‌زار بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50704

Your Comment

You are replying to: .
captcha