به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌م چوار ساڵه‌ی ڕابردوو زیاتر له پێنج هه‌زار پزیشک و فه‌رمانبه‌ر و په‌رستاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وازیان له کاره‌که‌یان هێناوه و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌که‌شی ئه‌و قه‌یرانه دارایییهیه که به‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى گرتوووه.
ناوبراو گوتیشی: له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌شه‌کانی پزیشکی له زانکۆکان که‌مترین خوێندکاریان وه‌رگرتوووه به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری تێدایه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی ده‌چنه کۆلێژه پزیشکییه‌کان ده‌بنه پزیشکی جوانکاری.
ئامانج وه‌فایی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌ندیکای پزیشکانی لقی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: ژماره‌که زۆر زیاتره له هه‌زار پزیشک و له چوار ساڵی داهاتوودا هه‌رێم به ده‌ست قه‌یرانی بێ پزیشکییه‌وه ده‌ناڵێنێت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری خێرا نه‌دۆزرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێم له ئێستادا خاوه‌نی زیاتر له 21 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و پزیشک و کارمه‌ندی ته‌ندروستییه و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 7 هه‌زار و 500 که‌سیان پزیشکن و دابه‌ش بوون به سه‌ر 76 نه‌خۆشخانه و نزیکه‌ی هه‌زار بنکه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment