ڕوانگه‌ى سووری: ئه‌مساڵ 20 هه‌زار كه‌س له‌ سووریا كوژراون

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕايگه‌ياند که‌ ئه‌مساڵ 20 هه‌زار هاووڵاتى سووريا كوژراون به‌ڵام ئه‌م ئاماره‌ كه‌مترينه‌ له‌ ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردوودا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ كۆتايیی 2018 هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى سووريا و گه‌ياندنى زيانى زۆر به‌ گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و ڕێكخراوى داعش.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌مساڵدا 19 هه‌زار و 666 كه‌س كوژراون و له‌و ژماره‌يه‌ش 6 هه‌زار و 349 هاووڵاتى مه‌ده‌نى بوون و له‌ ناويشياندا 1437 منداڵ هه‌بوون.

ڕامى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سووريا به‌ ئاژانسى هه‌واڵده‌ریی فرانس پرێسى ڕاگه‌ياندوووه‌ که‌ كوژرانى 20 هه‌زار كه‌س له‌ ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردوودا كه‌مترين ژماره‌ى كوژراوانى سووريايه‌.

ناوبراو گوتیشی: له‌ 2017دا 33 هه‌زار كه‌س كوژرابوون و له‌ 2014دا 76 هه‌زار كه‌س كوژرابوون كه‌ به‌رزترين ژماره‌ بوووه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆییى سووريادا.

شایانی باسه‌؛ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕه‌وشى ئه‌فغانستان، ئه‌مساڵ له‌ سووريا خه‌ڵک كه‌متر كوژراوه‌ به‌و پێيه‌ى له‌ 2018دا له‌ ئه‌فغانستان 40 هه‌زار كه‌س كوژراون و ئه‌مه‌ش يه‌كسانه‌ به‌ ژماره‌ى كوژراوان له‌ يه‌مه‌ن و سووريادا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50695

Your Comment

You are replying to: .
captcha