ڕوانگه‌ی سووری: کاروانێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له ڕێگای هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ مه‌نبه‌ج

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ‌کاتێکدا ئیداره‌ی واشنتۆن له‌ گفتوگۆدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ یان وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی ڕاده‌ستی یه‌په‌گه‌ی کردوووه‌ به‌ڵام ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کاروانێکی دیکه‌ی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ مه‌نبه‌ج و ڕه‌قه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕای‌گه‌یاند که‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو نزیکه‌ی 200 بارهه‌ڵگری پڕ له‌ چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و لۆجیستی له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ بنکه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات (مه‌نبه‌ج و ڕه‌قه‌).

ڕوانگه‌ی سووری ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ له‌ دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ئه‌مه‌ دووه‌مین کاروانی سه‌ربازییه‌ که‌ له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ناو خاکی سووریا و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان کرابێت.

شایانی باسه‌؛ 19ی ئه‌م مانگه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌ بڕیارێکی فه‌رمی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ سووریا ڕاگه‌یاند و ئه‌و بڕیاره‌ش کاردانه‌وه‌ی جیاوازی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌ و ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌مریکاوه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ واشنتۆن پلانی هه‌یه‌ چه‌که‌کانی له‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) وه‌رنه‌گرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وه‌ک هه‌نگاوێکی واشنتۆن لێکده‌درێته‌وه‌ بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌ کورده‌کانی که‌ ده‌ستبه‌رداریان نابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50661

Your Comment

You are replying to: .
captcha