به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی حکوومیی یه‌نی شه‌فه‌قی تورکیا له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانه‌وه ڕایگهیاندوووه: ئێستاکه 7 هه‌زار هێزی سه‌ر به یه‌په‌گه له مه‌نبه‌جن که له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو هه‌زار هێزی یه‌په‌گه به چه‌کی قورسه‌وه ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج کراون.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌کات که هێزه‌کانی YPG/PKK چه‌کی ئه‌مریکایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به زیادبوونه‌وه‌ی گریمانه‌ی هێرشی سه‌ربازیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و شاره جێگیر بوونه و ڕێوشوێنی سه‌ربازییان گرتۆته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌په‌گه ڕایگهیاندوووه که هێزه‌کانی ئه‌و گرووپه چه‌ند مانگ پێش ئێستا شاری مه‌نبه‌جیان چۆڵ کردوووه و ئه‌رکی دابینکردنی ئاسایشی ئه‌و شاره له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج و هێزه‌کانی پۆلیسدایه.
ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق له زاری سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌کانه‌وه ڕایگهیاندوووه: هاوکات له‌گه‌ڵ زیادبوونی گریمانه‌ی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج شروان ده‌رویش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جیش ئه‌و شاره‌ی به‌جێهێشتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment