ئه‌ردۆغان بەنیازە ماوه‌یێکی زۆر له‌ باکووری سووریا بمێنێته‌وه‌

به‌شی جیهان- نیکۆلاس هراس پێی وایه‌ که‌ ئایدیای ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ داگیرکردنی تێکڕای ناوچه‌کانی باکووری سووریا هاوشێوه‌ی ئاماده‌بوونی درێژخایه‌نی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ قێبرسدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که‌ له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ ساڵانی 2016 و 2018 ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا له‌وان ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی داگیر کردوووه‌، ئێستاکه‌ ده‌یه‌وێت دواناوچه‌کانی باکووری سووریا تا سنووره‌کانی عێراق کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌.

نیکۆلاس هراس توێژه‌ری سه‌نته‌ری نیوو ئه‌مریکه‌ن سکیۆریتی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت نفووزی خۆی له‌ باکووری سووریا زیاتر بکاته‌وه‌ و نایه‌وێت به‌په‌له‌ کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ده‌ست بدات که‌واته‌ تورکیا هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ زیادکردنی نفووزی خۆی و کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن هاوشێوه‌ی باکووری قێبرس.

ناوبراو له‌ هه‌ژماری توویته‌ردا نووسیویه‌تی: ئه‌م ئایدیای ئه‌ردۆغانه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناسه‌قامگیری بۆ ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن باڵ بکێشێته‌ سه‌ر ناوچه‌ی شام.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50659

Your Comment

You are replying to: .
captcha