کوردپرێس:
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە پارێزگای ئەنبار و لە بنکەی سەربازیی "عین الاسد"ی ئەو پارێزگایە هێزە ئەمریکییەکانی بەسەر کردەوە و بە بێ ئەوەی دیدار لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بکات ئەو وڵاتەی بەجێ هێشت.
عەلی تەمیمی یاساناسێکی عێراقییە و لە بارەی ئەو سەردانەی ترەمپەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە ئەو شێوازە سەردانە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقبش لەو بارەیەوە بە لاواز دەرکەوتووە و هەڵوێستی نەبووە.
ناوبراو دەشڵێت: دەبوو بەغدا واشەنتۆنی ناچار کردبا داوای لێبوردن بکات و هێزەکانیشی لە عێراق بباتە دەرەوە.
تەمیمی زیادی کرد: پێویستە دەوڵەتی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا دژ بە ئەمریکا تۆمار بکات لە بەر ئەوەی سەروەریی ئەو وڵاتەی شکاندووە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: دەستووری عێراقی بە ئاشکرا دژی ئەوەیە خاکی عێراق دژ بە هیچ وڵاتێکی دراوسێی بەکار بهێنرێت و ئەوەش لە کاتێکدایە ترەمپ لە لێدوانەکەیدا وتوویەتی لە خاکی عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر خاکی سووریا و ئەوەش پێشێلکردنی سەروەریی خاکی دراوسێکانی عێراقە.
Your Comment