هه‌سه‌ده‌ به‌نداوی تشرین ڕاده‌ستی سوپای سووریا ده‌کات

به‌شی سووریا- هێزه‌کانی سوپای سووریا به‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ چوونه‌ نێو به‌نداوی تشرین له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی بڵاوی کرده‌وه‌ "سوپای سووریا و هێزه‌کانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌باره‌ی به‌نداوی تشرین ڕێککه‌وتوون و به‌نداوه‌که‌ ڕاده‌ستی سوپای سووریا کراوه."

ئاژانسه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات: "هێزه‌کانی سوپای سووریا له ‌نێو به‌نداوه‌که‌ که‌ له‌سه‌ر ڕووباری فورات دروست کراوه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و ئاڵای سووریایان هه‌ڵکردوووه‌."

به‌نداوی تشرین 33 کیلۆمه‌تر له‌ باشووری مه‌نبه‌جه‌وه‌ دووره‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هه‌سه‌ده‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کرابوو و په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌وه‌ سوپای تورکیا هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی شاری ئه‌عزاز له‌ باکووری سووریا كردوووه‌.

میدیاکانی تورکیاش بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ شه‌وی شه‌ممه‌ 29ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سوپای تورکیا کاروانێکی دیکه‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شاری ئه‌عزاز له‌ باکووری سووریا کرد که‌ پێکهاتبوون له‌ ده‌یان سه‌رباز و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و زرێپۆش و چه‌کی قورس و ئه‌و کاروانه‌ سه‌ربازییه‌ به‌ ئامانجی پشتگیری کردن له‌ هێرشی هێزه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج ڕه‌وانه‌ کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50654

Your Comment

You are replying to: .
captcha