هه‌په‌گه‌ کوژرانی 6 سه‌ربازی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ چالاکی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌دا له‌ ڕێکه‌وتی 28ی کانوونی یه‌که‌م له‌ لێلیکانی هه‌رێمی کوردستان شه‌ش سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژران و سه‌ربازێکی‌تریش بریندار بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ده‌رباره‌ی چالاکیی گه‌ریلاکان و هێرشی ئاسمانی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کرده‌وه‌.

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ڕێکه‌وتی 28ی کانوونی یه‌که‌م هێزه‌کانمان له‌ گردی لێلیکانی هه‌رێی کوردستان له‌ دژی سوپای داگیرکه‌ری تورکیا چالاکییان ئه‌نجام داوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه‌دا شه‌ش سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژران و سه‌ربازێکی دیکه‌ش بریندار بوووه‌.

هه‌په‌گه‌ ڕاشیگه‌یاند: گه‌ریلاکانی ئێمه‌ چوونه‌ سه‌ر جه‌نازه‌ی سه‌ربازانی تورکیا و ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌کانیاندا.

هه‌په‌گه‌ باسی له‌وه‌ش کردوووه‌: ڕۆژی 27ی کانوونی یه‌که‌م له ‌نێوان کاتژمێره‌کانی 22:00 بۆ 23:00 فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا گردی هه‌کاری سه‌ر به‌ ناوچه‌ی مه‌تینای هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان کرد که‌ له‌ بۆردومانه‌که‌دا هیچ زیانێک به‌ر گه‌ریلاکانمان نه‌که‌وتوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50651

Your Comment

You are replying to: .
captcha