به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئهیلیاس حه‌زره‌تی نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران له‌باره‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن قازیزاده‌ی هاشمی وه‌زیری ته‌ندروستی به میدیاکانی ڕاگه‌یاندوووه: سێهه‌م جاره که ناوبراو له دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌شداریی نه‌کردوووه و نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌شی ئاراسته‌ی سه‌رکۆمار کردوووه به‌ڵام تا ئه‌م کاته حه‌سه‌ن ڕۆحانی داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی په‌سه‌ند نه‌کردوووه.
ناوبراو گوتیشی: ئێستا ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی به‌دوایدا بژاردهیێکدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی کاتی سه‌رپه‌رشتیاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بکات.
هه‌ر ئه‌و نوێنه‌ره‌ی تاران ئاشکراشی کرد: وه‌زیری ته‌ندروستی به بۆنه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌ندروستی و ململانێی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی پلاندانان و بودجه ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د حسێن قوربانی ئه‌ندامی کوتله‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی ئێران له‌وباره‌وه به یانه‌ی هه‌واڵنێره گه‌نجه‌کانی وتوووه: وه‌زیری ته‌ندروستی نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردوووه به‌ڵام تا ئه‌م کاته سه‌رۆک کۆمار داواکارییه‌که‌ی په‌سه‌ند نه‌کردوووه.
له ماڵپه‌ڕی ئینتیخاب گیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment