ده‌نگۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- په‌رله‌مانتارێکی ئێران به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاندوووه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی سێهه‌م جاره‌ که‌ له‌ دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌شداری ناکات و نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردوووه‌ به‌ڵام تا ئه‌م کاته‌ش سه‌رۆک کۆمار داواکارییه‌که‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی قبووڵ نه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یلیاس حه‌زره‌تی نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران له‌باره‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن قازی‌زاده‌ی هاشمی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاندوووه‌: سێهه‌م جاره‌ که‌ ناوبراو له‌ دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌شداریی نه‌کردوووه‌ و نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌شی ئاراسته‌ی سه‌رکۆمار کردوووه‌ به‌ڵام تا ئه‌م کاته‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی په‌سه‌ند نه‌کردوووه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئێستا ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی به‌دوایدا بژارده‌یێکدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوازی کاتی سه‌رپه‌رشتیاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بکات.

هه‌ر ئه‌و نوێنه‌ره‌ی تاران ئاشکراشی کرد: وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ بۆنه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌ندروستی و ململانێی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی پلاندانان و بودجه‌ ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ محه‌مه‌د حسێن قوربانی ئه‌ندامی کوتله‌ی ته‌ندروستی له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌وباره‌وه‌ به‌ یانه‌ی هه‌واڵنێره‌ گه‌نجه‌کانی وتوووه‌: وه‌زیری ته‌ندروستی نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردوووه‌ به‌ڵام تا ئه‌م کاته‌ سه‌رۆک کۆمار داواکارییه‌که‌ی په‌سه‌ند نه‌کردوووه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی ئینتیخاب گیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50648

Your Comment

You are replying to: .
captcha