سه‌رکۆماری تورکیا یڵدرم بۆ سه‌رۆکی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ کاندید ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئازاری 2019 له‌ گشت شار و شارۆچكه‌كانی تورکیا ناساند و به‌و پێیه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی گشتیی ئاکپارتی و سه‌ركۆماری توركیا كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئازاری 2019 له‌ گشت شار و شارۆچكه‌كانی تورکیا ناساند و بینالی یڵدرم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیای وه‌ک كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ ناساند.

ئه‌ردۆغان له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی ناساند كه‌ به‌شێک له‌ كاندیداکانی سه‌ر به‌ بازنه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌مجۆره‌ن:

حه‌سه‌ن ته‌حسین ئوستا له‌ گازی ئۆسمان پاشا، بونیامین ده‌میر له‌ گونگۆره‌ن، ئۆزگول ئۆزكان یاڤوز له‌ كادیكۆی، مه‌ولوود ئۆزته‌كین له‌ كاغتهانه‌، ئه‌بووبه‌كر تاشیوره‌ک له‌ كارتاڵ و ته‌مه‌ل كاراده‌نیزیش له‌ كوچوكچه‌كمه‌جه‌، مه‌سعوود ئونار بۆ شارۆچکه‌ی چه‌تالجه‌، ئه‌حمه‌د پۆیراز بۆ چه‌کمه‌ککۆی، مه‌ھمه‌ت ته‌وفیق گۆکسو بۆ ئه‌سانلار، عه‌زمی ئه‌کینجی بۆ ئه‌سانیورت، ده‌نیز کۆکه‌ن بۆ ئه‌یووب سوڵتان، ئه‌رگون تووران بۆ فاتیح، ئاتیلا ئایدنه‌ر بۆ شارۆچکه‌ی بایرامپاشا، موراد ئایدن بۆ به‌یكۆز، موسته‌فا نه‌جاتی ئشک بۆ به‌یلیكدوزو، حه‌یده‌ر عه‌لی یڵدز بۆ بێیئۆغڵو، مه‌ولوود ئویساڵ بۆ بویوكچه‌كمه‌جه‌، ئاکپارتی له‌ بازنه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ، لوقمان چاغرجی بۆ شارۆچکه‌ی باغجلار، ھاکان به‌ھادر بۆ باخچه‌لی ئێولار، محه‌مه‌د ئومور بۆ باکرکۆی، یاسین کارتئۆغڵۆ بۆ به‌شاکشه‌ھیر.

هاوكات ئاکپارتی ئۆزه‌له‌م ڤوڕاڵی بۆ شارۆچکه‌ی ئادالار، ئه‌حمه‌د هاشم باڵتاجی بۆ ئارناڤوتكۆی، ئیسماعیل ئه‌رده‌می بۆ ئاتاشه‌هیر، ئیبراهیم ئوڵوسۆی بۆ ئاڤجڵار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كان كاندید كرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50647

Your Comment

You are replying to: .
captcha