به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 29ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح له کۆشکی سه‌لام له به‌غداد پێشوازیی کرد له عومه‌ر ڕه‌زاز و شاندی یاوه‌ری و ‏‎له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ی کرد بۆ بایه‌خی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی برایانه و گه‌شه‌پێدانی ڕێوشوێنه‌کانی ھاریکاری بونیادنه‌رانه‌ی نێوان عێراق و ئۆردۆن و ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویییه‌ی نێوان ھه‌ر دوو وڵاتی به بیرھێنایه‌وه که ھه‌ر دوو وڵات پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌رۆککۆماری عێراق راشیگه‌یاند: عێراق مه‌به‌ستێتی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی پته‌و بکرێن و گه‌شه‌یان پێبدرێت و خواست و ویسته‌کانی ھه‌ر دوو گه‌لی برا به‌دی بھێنێت، هه‌روه‌ها گرنگی چه‌سپاندنی پایه‌کانی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا دووپات کرده‌وه، ھاوکات خۆبه‌دوورگرتن له جه‌نگ و ناکۆکییه‌کانی به پێویست زانی که ته‌نیا به‌ھه‌ده‌ردانی توانا مرۆیی و مادییه‌کانیان لێده‌که‌وێته‌وه.
‏‎له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح وتیشی: ده‌بێت زمانی دیالۆگی جددی و ڕاشکاوانه بگیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه و قه‌یرانه‌کان، تاوتوێى فراوان کردنی ھاریکاریی دووقۆڵی له بواره‌کانی پیشه‌سازی و وزه و بازرگانی و پرۆژه ستراتێژییه‌کانی نێوانیان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی کرا.
سه‌رۆککۆماری عێراق ڕێزی خۆی نارد بۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست، ھه‌روه‌ھا پێشکه‌وتن و ژیانێکی خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی ئۆردۆنی برا خواست.
‏‎لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆردۆن خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ دیدار و چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆک کۆمار و ھه‌ڵوێست و پشتگیری کردنی به‌رده‌وامی شانشینی ئۆردۆنی بۆ عێراق دووپات کرده‌وه و له ھه‌موو بواره‌کاندا ئاماده‌ییی وڵاته‌که‌یشی نیشان دا بۆ به‌شداری کردن له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره تازه ڕزگارکراوه‌کاندا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment