کوردپرێس:
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه 19ی كانوونی یه‌كه‌م بڕیاری كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا ده‌ركرد، دوێنێ هه‌ینی یه‌كه‌م كۆگای سه‌ربازیی خۆی له شارۆچكه‌ی مالیكییه‌ی سه‌ربه حه‌سه‌كه چۆڵكردووه.
هه‌مه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كانی نێو كۆگاكه كه له 400 مه‌تر دووجا پێكهاتووه، به به‌شداریی 50 سه‌ربازی ئه‌مریكی نێردران بۆ عێراق.
هاوكات سه‌ربازه‌كانی كۆگاكه‌ش له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا چوونه‌تە عێراق.
ئەمریكا لەدەرەوەی وڵاتەكەی خۆی 800 بنكەی سەربازی هەیە، كە شەش بنكەی سەرەكی لەو ژمارەیە لەناوچە جیاوازەكانی عێراقن و 18 بنكه‌ی سه‌ربازیشی له سووریا هەیە.
به‌پێی راپۆرتێكی پێگەی “گلۆباڵ ریسیرش”، دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە هێزەكانی وڵاتەكەی لەناو خاكی عێراق ناكشێنێتەوەو لەئەركە سەربازییەكانیان بەردەوامدەبێت.
راپۆرتەكە رێككەوتنێكی ئەمریكاو هەرێمی كوردستانی لەساڵی 2014 ئاشكرایكردووە، كە بەپێی رێككەوتنەكە 5 بنكەی سەربازی ئەمریكا لەهەرێم دەبێت، كە ئەوانیش لەناوچەكانی شنگال‌و ئەتروش و حەریر، هەروەها دوو بنكەی سەربازیش لەهەڵەبجەو سلێمانی دروست دەكرێن.
لەگەڵ ئەوەش بنكەیەكی سەربازی تری ئەمریكا لە كەركوك هەیە، كە ئەو بنكە سەربازییانە بە بنكە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە لەباكووری عێراق دادەنرێن‌و ژمارەیەك سەربازی-یان تێدا.
كۆتا بنكەی سەربازی حكومەتی ئەمریكا لەباكووری عێراق بنكەیەكی سەربازییە لەباشووری موسڵ، كە یەكێكە لەبنكە سەربازییە سەرەكییەكانی ئەمریكا لەعێراق، كە ئەوەش بنكەی سەربازی گەیارەیە.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment