کوردپرێس:
لە لیستەكەی "دەستەی بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پاڵپشتیكردنی دارایی" سووریا كە ماڵپەڕی "سپوتنیك"ی رووسیا بڵاوی كردوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، ناوی 615 كەس تۆماركراوە، كە پشتگیریی دارایی تیرۆر دەكەن و زیاتر لە 100 كەسیشیان رەگەزنامەی دەرەوەی سووریایان هەیە.
بەگوێرەی روونكردنەوەكانی ماڵپەڕە روسییەكە، زۆرینەی لیستەكە كەسایەتی سورین، دوای ئەوانیش سعوودیەكان دێن، كە 67 كەسی تێدایە و بەدوای ئەوانیش لوبنانیەكان هەن بە 42 كەس و پاشان كوێتییەكان دێت، لە لیستەكەدا چەندین كەسایەتی دیاری جیهانی عەرەبی تێدایە، لەوانەش "سەعد حەریری، وەلید جونبوڵات و سەمیر جەعجەع " كە سەرۆك و كەسایەتی لوبنانن، هەروەها "یوسف قەرزاوی" كەسایەتی دیاری ئایینی میسری و ئیخوانەكانیش ناوی هاتوە.
لیستەكە چەندین كەسایەتیی دیكەی كوێتی و توركی و عێراقی و میسری و رەگەزنامەی جۆراوجۆری تێدایە، سەرەڕای پیاوانی كار و بازرگانی و دەوڵەمەندەكان، لەدیارترین ئەو كەسایەتیانەش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا، لە عێراقیشەكاندا هەریەكە لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شێخ حارس زاری كەسایەتی ئایینی سوننەی عێراق دەبینرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment