هه‌سه‌ده‌: ته‌نها دژی داعش و توركیا ده‌جه‌نگین

به‌شی سووریا- وته‌بێژێک به‌ ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) باس له‌وه ‌ده‌كات له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌و وڵاته‌ خاكی سووریا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی توركیا و داعش ده‌پارێزن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژ به‌ ناوی هیزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیکی ڕووسیای ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای سووریان بۆ مه‌نبه‌ج و ئه‌مه‌ش بۆ پارێزگاری كردنه‌ له ‌سه‌روه‌ریی خاكی ئه‌و وڵاته‌ چوونكه‌ توركیا بچێته‌ هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ لێی ناكشێته‌وه‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای سووریا بۆ ڕێگری كردن له‌ په‌لاماره‌كانی توركیا تێده‌كۆشن و هه‌ر كێشه‌یێكیشیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌بێت له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و به‌ بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین چوونكه‌ سوورییه‌كان وه‌ک خێزانێكن و پێكه‌وه‌ ده‌توانن به‌ سه‌ر كێشه‌ ناوخۆییه‌كانیان زاڵ بن.

جیهان شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ شه‌ڕڤانان دژی هێزه‌كانی سووریا ناجه‌نگن و به‌ ته‌نها به‌ره‌نگاری توركیا و داعش ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌و قسانه‌ی جیهان شێخ ئه‌حمه‌د له‌ کاتێکدا که‌ له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ دیمیتری بیسكۆف وته‌بێژی كۆشكی كرملین له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ ڕاده‌ست كردنی مه‌نبه‌ج به‌ سوپای سووریا و هه‌ڵكردنی ئاڵای ده‌وڵه‌تی سووریا هۆكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50619

Your Comment

You are replying to: .
captcha