هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق 10 چه‌کداری داعشیان ده‌ستگیر کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 10 چه‌كداری داعشیان له‌ چه‌ند پارێزگایێک ده‌ستگیر كرد و داعشیش ھاووڵاتییێكی له‌ ڕۆژئاوای که‌رکووک ڕفاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ناوه‌ندی میدیای ئه‌منی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: "ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان 3 چه‌كداری داعشیان له‌ ڕۆژئاوای مووسڵ و 5 چه‌كداری دیكه‌شیان له‌ ڕۆژئاوای رومادی، ھه‌روه‌ھا 2 چه‌كداری دیكه‌شیان له‌ ڕۆژھه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیر كردوووه‌."

ھاوكات له‌ گوندی مه‌قام سه‌ر به‌ شاره‌دێی ڕیاز له‌ سنووری حه‌ویجه‌ی باشووری كه‌ركووک چه‌كدارانی داعش ھاووڵاتییێكیان ڕفاندوووه‌ و تا ئێستا بێسه‌روشوێنه‌.

شایانی باسه‌؛ ماوه‌یێكه‌ جموجۆلی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ زیادی كردوووه‌ و ته‌نیا له‌ سێ مانگی ڕابردوودا 15 كه‌س له‌ خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌ندامی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كوژراون و 27 گوندی ناوچه‌كه‌ش چۆڵ كراون.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50613

Your Comment

You are replying to: .
captcha