ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی: ڕاگرتنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان تورکیا و سلێمانی بڕیارێکی سیاسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و حزبه‌ ده‌کات بۆ ده‌ست پێکردنی گه‌شته‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و تورکیا و بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی نێوان تورکیا و سلێمانی به‌ بڕیارێکی سیاسی ناو ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا هه‌وڵه‌كانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌و وڵاته‌ بكه‌ین، تاوه‌كوو گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بكاته‌وه‌ چوونكه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ خه‌ڵک زیانی پێده‌گات و فڕۆكه‌خانه‌ش موڵكی گشتییه‌ و سوودی بۆ هاووڵاتییان هه‌یه‌".

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا توركیا جارێكی دیكه ‌و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی درێژ كرده‌وه‌ و له‌و ڕوووه‌شه‌وه‌ به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ وتیشی: "له ‌گفتوگۆكانماندا داوامان كردوووه‌ توركیا به‌و ‌بڕیاره‌یدا بچێته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا واده‌یێک دیاری نه‌كراوه‌ و ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له ‌هه‌وڵه‌كانمان".

ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتیی ڕاگرتنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ سیاسی ناو برد و وتی: "ڕاگرتنی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و توركیا كاروبارێكی ئیداریی و كارگێڕیه و ناكرێت به‌ سیاسی بكرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50611

Your Comment

You are replying to: .
captcha