کوردپرێس:
ڕوانگەى سووری بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاماژەى بەوەش کردووە، سوپای سووریا جگە لەو ناوچانە لە عەون دادات و ناوچەى جەرابلوس و دەوروبەریشی بڵاو بوونەتەوە و لە بەرامبەر سوپای تورکیادا وەستاون.
دواى بڕیارەکەى ئەمریکا بۆ کشانەوەى هێزەکانى لە سووریا، سەرکردەکانى کوردستانی سووریا هانى رووسیا و سووریا دەدەن هێزەکانیان بنێرنە سەر سنوورى سووریا بۆ پاراستنى لە مەترسی هێرشەکانى تورکیا.
دوێنێش ئاڵدار خەلیل لێپرسراوی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی کۆمەڵگەی دیموکراسی لە کوردستانی سووریا ڕاگەیاندووە، هەفتەى ڕابردوو شاندێک چوونەتە مۆسکۆ و بەم نزیکانەش سەردانێکى دیکە دەکەن بۆ ئەو وڵاتە و هیوایان هەیە روسیا فشار بخاتە سەر دیمەشق بۆ ئەوەى بەئەرکەکانى خۆى هەڵبستێت و سەروەرى خاکەکەى بپارێزێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment