کوردپرێس:
بهپێی ئاژانسی رۆیتهرز، ههرچهنده دوای بڕیاری كشانهوهی هێزهكانی ئهمهریكا له سوریا تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییێک ڕووی نەداوە، ترهمپیش رایگهیاندووه، کشانەوەکە بەهێواشی دەبێت، بەڵام بەرپرسانی كوردستانی سووریا پەلە دەکەن بۆ گەڕان بەدوای ستراتیژییێکی نوێدا بۆ پاراستنی ناوچەکەیان پێش ڕۆشتنی هێزەکانی ئەمەریکا.
هەروەها هەوڵدەدەن وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕازی بکەن ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە کە دوای کشانەوەی هێزهكانی ئەمەریکا دروست دەبێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا، چوونکە بوونی 2000 سەربازی ئەمەریکا تا ئێستا لەو ناوچەیەدا دیوارێکە لەبەردەم تورکیادا.
ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم و یهكێك له سهركردهكانی كوردستانی سووریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-ی راگهیاندووه، "بەرپرسانی باکووری سوریا هەفتەی ڕابردوو ڕۆشتوون بۆ مۆسکۆ و بەم زووانە جارێکی دیکە سەردانی ڕووسیا دەکەنەوە، بەهیوای ئەوەی ڕووسیا فشار بخاتە سەر سووریا تاوەکوو ئەرکەکانی خۆی وەکوو دەوڵەت جێبەجێ بکات".
هاوكات بەدران چیا، كه یهكێك له بهرپرسه كوردهكانی كوردستانی سووریایە کە هەفتەی ڕابردوو سهردانی مۆسكۆی كردووه رایگهیاندووه، "گفتوگۆ لەسەر بژاردەی جیاواز دەکەین بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا."
ئاماژهی بهوهش كرد، "ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکن لە سووریا و پاراستنی سنووری ئەم ناوچانە بەرپرسیارێتیی دەوڵەتی سووریان و گفتوگۆ لەسەر ئەم بژاردەیەش دەکەین."
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment