کۆماندۆکانی تورکیا ​ڕەوانەى سنورەکانى کوردستانی سووریا دەکرێن

بەشی تورکیا- سوپاى تورکیا کاروانێکی دیکەى سەربازیی ڕەوانەى سنوورەکانى کوردستانی سووریا کرد و وەزیرى دەرەوەى تورکیاش دەڵێت، ئەوان یاریکەرى سەرەکى بوون لە پرسی کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سووریا.

کوردپرێس:

بەپێی میدیاکانى تورکیا، کاروانەکە لە چەندین ئوتۆمبێلى سەربازی و کۆماندۆکانی سوپای تورکیا پێکهاتووە و گەیشتووەتە سنوورى کوردستانی سووریا.

لاى خۆشیەوە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆى بڕیارەکانى ئەنقەرەوە دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەیی داوە لە خاکى سوریادا و، ئەوان یاریکەرى سەرەکى بوون لەو پرسەدا.

پێشتر بەرپرسانى تورکیا ڕایانگەیاندبوو، بەمنزیکانە ئۆپەراسیۆنى سەربازى بۆ سەر باکوورى سوریا ئەنجام دەدەن، بەڵام دواى بڕیارەکەى ئەمریکا ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنەکەى بە شێوەیێکى کاتى دواخست.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 50605

Your Comment

You are replying to: .
captcha