کوردپرێس:
بەپێی میدیاکانى تورکیا، کاروانەکە لە چەندین ئوتۆمبێلى سەربازی و کۆماندۆکانی سوپای تورکیا پێکهاتووە و گەیشتووەتە سنوورى کوردستانی سووریا.
لاى خۆشیەوە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆى بڕیارەکانى ئەنقەرەوە دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەیی داوە لە خاکى سوریادا و، ئەوان یاریکەرى سەرەکى بوون لەو پرسەدا.
پێشتر بەرپرسانى تورکیا ڕایانگەیاندبوو، بەمنزیکانە ئۆپەراسیۆنى سەربازى بۆ سەر باکوورى سوریا ئەنجام دەدەن، بەڵام دواى بڕیارەکەى ئەمریکا ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنەکەى بە شێوەیێکى کاتى دواخست.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment