بڕیارەکانی ئەنقەرە ترەمپی ناچار کرد بڕیاری کشانەوەی هێز لە سووریا بدات

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو بڕیارانەی لەلایەن ئەنقەرەوە دەركران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ناچار بوو بڕیاری پاشەكشەكردنی هێزەكانی وڵاتەكەی بدات لە سووریا.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنج شەممە، مەولوود چاویش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیارەكەی ترەمپ سەبارەت بە پاشەكشەپێكردنی دوو هەزار سەربازی ئەمریكا لە سووریا، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:”توركیا گەمەكەری سەرەكی لەو بڕیارەدا، ئەو هەنگاوە بەهۆی ئەو بڕیارانەوە بوو كە ئێمە دەرمانكردن”.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەفتەی رابردوو، بەشێوەیەكی لەناكاو بڕیاریدا هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە سوریا پاشەكشە پێبكات كە بووە جێگەی مشتومڕ لەنێوخۆی ویلایەتە یەكگرتووەكان و دەرەوەش ، ئەمەش لەكاتێكدایە توركیا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سووریا بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی نوێن لە دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات كە زۆرینەیان كوردن لە خۆرهەڵاتی فورات و پێشتر بە گەورەترین هاوپەیمانی ئەمریكا دادەنران لە شەڕی دژ بە داعش لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 50603

Your Comment

You are replying to: .
captcha