٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١٧:٢٢
تانکەکانی ئەرتەشی تورکیا گەیشتنە سووریا

بەشی تورکیا- کەناڵی تەلەفیزیۆنیی NTV چەند خولەک پێش ئێستا لە ڕاپۆرتێکی ویدیۆی ڕاستەوخۆدا داخڵ بوونی تانکەکانی سوپای تورکیای بۆ ناو خاکی سووریای بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی NTV چەند خولەک پێش ئێستا لە ڕاپۆرتێکی ویدیۆی ڕاستەوخۆدا لەسەر سنووری قارقامیشی تورکیا، داخڵ بوونی تانکەکانی سوپای تورکیای بۆ ناو خاکی سووریای بڵاو کردەوە.

هەواڵنێری کەناڵی NTV لە سنووری تورکیا لەو ڕاپۆرتە ڕاستەویەخۆدا ڕایگەیاند: چەند خولەک پێش ئێستا تانکی جۆری لێئۆپارد گەیشتوونەتە سنووری سووریا و خەریکن داخڵی خاکی ئەو وڵاتە دەبنەوە. تانکی جۆری لێئۆپارد پێشکەوتووترین تانکی سوپای تورکیان کە پێشتریش لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا لە عەفرین کەڵکی لێوەرگیراوە.

دەبابەکان بە پشتگیری و پارستنی بارهەڵگری زرێپۆشی جۆری کوبرا و کرپی لە کیلیسەوە بەرەو قارقامیش گواستراونەتەوە و خەریکە داخڵی سووریا دەبنەوە. گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی لە ڕۆژی شەممەوە فراوانتر بووە و زیاترین ڕێژەی گواستنەوەکانیش لە ناوچەی سەر سنووری ئونجوپینار و ناوچەی قارقامیش بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50600

Your Comment

You are replying to: .
captcha