مەسعوود بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان گەیشتە هەولێر، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی ڤاتیكان بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێکرا ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی کۆ بوویەوە.

رەوشی مەسیحییەکان و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە باشتر کردنی گوزەرانی ئاوارەکان، بەتایبەت ئاوارە مەسیحییەکان لە ئەجێندای کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان.

مەسعوود بارزانی لەگەڵ ڤاتیکان و پاپای ئێستای ڤاتیکان و پاپای پێشوو پەیوەندییێکی تووندوتۆڵی هەیە و چەند جارێک سەردانی ڤاتیکانی کردووە.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی ڤاتیكان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەربژێری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بببێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50597

Your Comment

You are replying to: .
captcha