کار دەکرێت بۆ هێنانەوەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە لە ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخراوی منداڵە ونبووەکانی هەرێمی کوردستان، ھەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبووی ھەڵەبجە چڕدەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماردین مەحموود سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵە ونبووەکان لە ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: "بەمەبەستی گەیاندنی کۆتا ھەنگاو و ڕونکردنەوەی کار و چالاکییەکانمان، ئەمڕۆ ئەم کۆبوونەوەیەمان بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەو خێزانانە ئەنجام داوە کە منداڵیان ونبووە و بۆچوون و پێشنیازیان وەردەگرین بۆ باشتر کردنی کارەکانمان ھەنگاوەکانی داھاتوو".

ناوبراو وتیشی: "نوێنەری خۆمان ناردۆتە ئێران بۆ ھەماھەنگی زیاتر و ئامادەکاری بۆ چۆنێتی گەڕان بۆ منداڵەکان و بەمزوانەش وەفدێکمان سەردانی ئێران دەکەین".

ماردین مەحموود ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەگوێرەی کۆتا ئامار کە وەرمانگرتووە ٧٤ خێزانی ھەڵەبجەیی چاوەڕێی گەڕانەوەی ١٩١ منداڵی ونبوویان دەکەن و لەو ژمارەیەش ٨٣یان نێرو ١٠٨یشیان لەڕەگەزی مێن".

سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵە ونبووەکان ئەوەشی وت:"بەگوێرەی بڵاوکراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئێران، زیاتر لە ١٠٠ منداڵی ھەڵەبجەیی دراونەتە خێزانە ئێرانیەکان، ئێستاش دوو منداڵ ھەن یەکێکیان یەکلابۆتەوە ھەڵەبجەییە، منداڵەکەی دیکەش ھەندێ ڕێوشوێن ماوە کۆتای بێت، دواتر ھەوڵ دەدەین بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بیانھێنینەوە بۆ کەسوکاریان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50596

Your Comment

You are replying to: .
captcha