باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: بوونی سەربازی و تەنانەت ڕاوێژکاری سەربازیشمان لە عێراق نەماوە

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رایگەیاندووە "ئێران هیچ ئامادەبوونێكی سەربازیی یان بنكەیێكی سەربازیی لە عیراق نییە، تەنانەت هیچ راوێژكارێكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم وڵاتەدا نەماوە".

کوردپرێس:

ئیرەج مەسجدیباڵوێزی ئێران لە بەغدا لە پرێس کونفڕانسێکدا بە ڕۆنامەنووسانی ڕاگەیاند: "سەرجەم ئەو راوێژكارانەی بۆ عیراق هاتن لەرێگەی هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عیراقەوە بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی لە شەڕی دژ بە داعش ئەم وڵاتەیان بەجێ هێشتووە دوای راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان".

باڵیۆزی ئێران لە عیراق لەو كۆبوونەوەیەیدا لەگەڵ ژمارەیقک لە راگەیەیاندنكارانی عیراقی رایگەیاند "پێچەوانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمریكا بە ئەنقەست و سەرباری كۆتایی هاتنی داعش هێشتا هێزەكانی لەناوچەكە ماونەتەوە".

مەسجدی ئەوەشی وت "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبری ئەوەی كۆتایی هاتنی ئەركە سەربازییەكانی رابگەیەنێت، كەچی بەردەوامە لە تۆكمەكردنی بنكە سەربازییەكانی و سەربازگەكانی و دروستكردنی بنكەی نوێ".

سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە سووریا، مەسجدی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پێویستە ئەو رێوشوێنە لەچوارچێوەی سیاسەتە ستراتیژییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە هەڵبسەنگێندرێت.

هەروەها ئەوەشی وتووە "سیاسەتەكانی ئەمریكا لەناوچەكە لەسەر تێكدانی سەقامگیری و دروستكردنی تەنگژەی ناوچەیی بەندە، بۆیە واشنتۆن كار دەكات بۆ بەربەستدانان لەبەردەم سەرجەم ئەو هەوڵانەی هەن بۆ جێگیركردنی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەكەدا".

باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ئەوەشی وتووە كە ئەمریكییەكان نایانەوێت ناوچەكە لە داعش پاك بكرێتەوە، بەڵكوو بە ئەنقەست دەیانەوێت بمێننەوە بۆ ئەوەی بارودۆخی هەرێمی بەشڵەژاوی و گڕگرتوویی بمێنێتەوە.

ناوبراو وتیشی: "هیچ پاساوێك بۆ بوونی سەربازیی ئەمریكا لەناوچەكە نییە، وڵاتانی هەرێمی دەتوانن خاكی خۆیان بەهێزی خۆیان بپارێزن و هیچ پێویستییێک بۆ هێزی بیانی لەناوچەكەدا نییە".

لەكۆتاییی دیدارەكەدا مەسجدی داوای ئەوەشی لە راگەیاندنكاران كردووە سنوورێك بۆ "ملهوڕی"ی ئەمریكا و دەستوەردانەكانی لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە دابنێن لەرێگەی رەخنەگرتنی بەردەوام لەو سیاسەتانە و ئاشكراكردنی راستییەكان بۆ گەلان و رای گشتی لەم بارەیەوە.

News Code 50584

Your Comment

You are replying to: .
captcha