سەرکردەیێکی گوڕان: دەبێت بەغدا کونترۆڵی نەوتی کەرکووک بەدەستەوە بگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق دەکات کونترۆڵی بیرە نەوتییەکانی کەرکووک بەدەستەوە بگرێت کە ئێستا لە کونترۆڵی ژمارەیێک لە حیزبە کوردستانییەکاندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سابیر ئیسماعیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: نەوت هی هەموو عێراقییەکانە و داهاتی نەوت دەبێت لە بودجەی گشتیی 2019دا بگونجێندرێت و لە نێو هەموو خەڵکدا دابەش بکرێت.

ناوبراو هەروەها داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات کونترۆڵی بیرە نەوتەکانی کەرکووک بەدەستەوە بگرێت کە ئێستا لە دەستی چەند حزبێکی کوردیدایە.

سابیر ئیسماعیل دەڵێت: "دەوڵەتی ناوندی دەبێت وشیار بێت و بزانێت کە ژمارەیێک لە حیزبە کوردستانییەکان بەدوای دەست بەسەردا گرتنی نەوتی کەرکووک و بیرە نەوتەکانی هەرێمدان، بۆیەش حکوومەتی ناوەندی دەبێت کونترۆڵی بیرەنەوتەکان بەدەستەوە بگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50581

Your Comment

You are replying to: .
captcha