بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سابیر ئیسماعیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: نەوت هی هەموو عێراقییەکانە و داهاتی نەوت دەبێت لە بودجەی گشتیی 2019دا بگونجێندرێت و لە نێو هەموو خەڵکدا دابەش بکرێت.
ناوبراو هەروەها داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات کونترۆڵی بیرە نەوتەکانی کەرکووک بەدەستەوە بگرێت کە ئێستا لە دەستی چەند حزبێکی کوردیدایە.
سابیر ئیسماعیل دەڵێت: "دەوڵەتی ناوندی دەبێت وشیار بێت و بزانێت کە ژمارەیێک لە حیزبە کوردستانییەکان بەدوای دەست بەسەردا گرتنی نەوتی کەرکووک و بیرە نەوتەکانی هەرێمدان، بۆیەش حکوومەتی ناوەندی دەبێت کونترۆڵی بیرەنەوتەکان بەدەستەوە بگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment