په‌رله‌مانى ئەڵمانیا بوونى سوپاى توركیا له‌ عه‌فرین به‌ داگیركارى ده‌زانێت

بەشی جیهان- ڕاپۆرتێكی زانستى كه‌ له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ كراوه‌، ڕایدەگەیێنێت: بوونى هێزه‌كانى توركیا له‌ سووریا، داگیركارییه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌ به‌ ڕاسپارده‌ى فراكسیۆنى حزبى چه‌پ له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ كراوه‌ و ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا (dpa) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌، كه‌ له‌كاتى وردبینی كردنى دۆخه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌: "بوونى سه‌ربازیی توركیا له‌ عه‌فرین له‌ باكوورى سووریا و ناوچه‌كانى ئه‌عزاز و باب و چه‌رابلوس له‌ باكوورى ئه‌و وڵاته‌، به‌هه‌موو پێوه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كان، داگیركارییه‌".

جێی ئاماژه‌یه‌، كه‌ له ‌كانوونى دووه‌مى ڕابردوو، هێزه‌كانى توركیا بۆ شه‌ڕى یه‌كینه‌كانى پاراستین گەل، كه‌ توركیا به‌ "تیرۆریست" ناویان ده‌هێنێت، چوونه‌ باكوورى سووریا.

له‌ماوه‌ى ڕابردووشدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆمارى توركیا، سوور بوونى وڵاته‌كه‌ى بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر ئەو هێزه‌ى له‌ سووریا کە سه‌ر به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ناویان دەبات، دووپات كرده‌وه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ سووریا ڕاگه‌یاند، هێرشەکەی توركیا دواخرا.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50579

Your Comment

You are replying to: .
captcha