کوردپرێس: پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاری دا هێزه ئه‌مریکییه‌کان له سووریا بکشێنێته‌وه کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆ بڵاو بوویه‌وه که گوایه ئه‌و هێزانه که ژماره‌یان زیاتر له دوو هه‌زار که‌سه گوازراونه‌ته‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌کانیتری عێراق. جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: هیچ باس و گفتوگۆیێک له‌وباره‌یه‌وه نه‌کراوه و هیچ هێزێکی ئه‌مریکاش له باکووری سووریا نه‌کشاوه‌ته‌وه و هیچ هێزێکی نههاتوووهته هه‌رێمی کوردستان.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له باکووری سووریا کۆمه‌ڵێک داواکاری له‌لایه‌ن هه‌ندێک حیزب و قه‌باره‌ی سیاسیی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کورده‌کانی سووریا بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناسراو به پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا هاته ئاراوه. ئه‌و هێزه سه‌ربازییه که ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 8 هه‌زار که‌س له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه مه‌شقیان پێکراوه و پڕچه‌ک کراون و زۆرینه‌یان کوردی سووریی ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستانن که سه‌ر به حیزبه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا‌ن.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شکری ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا به ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌کوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژ له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نین به‌ڵکوو له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی ناوخۆن به‌ڵام وه‌کوو زانیاریی خۆم تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بزانم هیچ گفتوگۆیێک له‌وباره‌یه‌وه نه‌کراوه به‌ڵام به گشتی ئه‌و بابه‌ته عیلاقه‌ی به ئێمه‌وه نییه و من وه‌کوو زانیاریی خۆم ده‌ڵێم هیچ گفتوگۆیێک نه‌بوووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ڕۆژئاوا و هیچ ڕێککه‌وتنێکیش نه‌بوووه له نێوان هێزی سووریای دیموکرات له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ئه‌نه‌که‌سه) یان هه‌ر لایه‌نێکی دیکه که سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و هێزانه ده‌که‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان دوو ڕه‌وتی کوردیی سووریا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناسراو به له‌شکری ڕۆژ بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا به هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: تا ئه‌و کاته‌ی ڕێککه‌وتن نه‌بێت کێشه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ک ئاگاداری له سووریا دوو به‌ره هه‌یه ئه‌و به‌ره‌یه‌ی که لایه‌نی هه‌سه‌ده یان هێزی سووریای دیموکراتی تێدایه و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌نه‌که‌سه‌ی تێدایه. تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وان کێشه‌ی سیاسی له نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن کێشه‌ی ناردنی هێزی ڕۆژ چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی کاریگه‌ریی کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی له باکووری سووریا و ناوچه کوردنشینه‌کان له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: بێگومان هه‌رچی شاره‌زای سه‌ربازی هه‌یه چ له سووریا و چ له ئه‌مریکاش ته‌نانه‌ت وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا که ده‌ستی له کار کێشایه‌وه و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا برێت مه‌کگۆرک که نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی پێشکه‌ش کرد هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساش هه‌موو ئه‌مانه کۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی کرده تیرۆریستییه‌کان یان جموجووڵی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و ناوچه‌یه ئاڵۆز ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتاکه شه‌ڕی داعش کۆتایی نه‌هاتوووه و هه‌ر ئاڵۆزییێکیش له سووریا ببێت بێگومان به هه‌موو شێوازێک ته‌ئسیری خراپی ده‌بێت واتا به هه‌مان شێواز له ناوچه‌کانی عێراق و ناوچه‌کانیتریش ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵا سه‌ربازییه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌م ستراتێژییهته نوێیه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: به‌پێی لێدوان و هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و به تایبه‌تی تره‌مپ و پێنتاگون و به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی ده‌ڵێین ئه‌م بڕیاره ته‌نها له‌سه‌ر سووریایه به‌س له عێراق هێزه‌کان ده‌مێننه‌وه و هه‌ماهه‌نگی و هاوکارییان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment