کوردپرێس:
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەمە 4ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 25ی کانوونی یەکەمی 2018 قاسم سولەیمانیی دەشتەکی پارێزگاری ئیلام بە یاوەریی نوێنەرانی پارێزگاکە لە پەڕلەمانی ئێران لەگەڵ ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆ دیدار و گفتۆگۆیان کرد.
بەپێی زانیاریی میدیای فەرمیی ئێران تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان پارێزگاری ئیلام و وەزیری ناوخۆی ئێران، دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایە و مەسەلەی ئاڵوژۆڕی بازرگانی و بازاڕچە مەرزییەکان و پڕۆژە ئابوورییەکانی ئەو ناوچەیە و پەرەپێدانی ئاستی بازرگانیی خاڵە سنوورییەکانی ئیلام لەگەڵ عێراق بوو.
پارێزگای ئیلام چەندین خاڵی سنووری و بازاڕچەی مەرزیی هاوبەشی لەگەڵ عێراق هەیە کە ساڵانە بە ڕێژەیێکی زۆر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار و زیارەتکاران بە خۆوە دەبینێت و گرینگترین دەروازەی سنووریی ئەو پارێزگایەش دەروازەی مێهرانە کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای واسیتی عێراق هەیە و یەکێکە لە سنوورە وشکانییە ستراتێژییەکانی ئێران بۆ هاوردە و ناردنکاریی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت عێراق.
Your Comment