به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به (خه‌ڵک)ی ڕاگه‌یاند: ئێمه به‌شداری له كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق ناكه‌ین چوونكه به‌شی ئێمه بایی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێک ناكات.
ناوبراو وتیشی: "كاتی خۆی حكوومه‌تی عێراق دروست بوو، بڕیارمان دا هاوكاری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی له پێكهێنانی كابینه‌كه‌یدا بكه‌ین."
سه‌لیم شووشکه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد که كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوی له پۆست نه‌بوووه و گرنگ ئه‌وه بوووه لای ئێمه حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداش باش بێت.
شایانی باسه؛ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به به‌ده‌ستهێنانی دوو كورسی توانیی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان جگه له پارتی و یه‌كێتی، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هیچ پۆستێكیان له به‌غدا پێ‌نادرێت و نه‌وه‌ی نوێش خۆی وه‌ک خۆیان ئاماژه‌یان بۆ كرد ئه‌وان له هیچ حكوومه‌تێكدا به‌شداری ناكه‌ن كه یه‌كێتی و پارتی تێدا به‌شدار بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment