عادل عه‌بدولمه‌هدی: بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا کاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل عه‌بدولمه‌هدى دواى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌ کۆنگره‌ى هه‌فتانه‌ى خۆیدا ئاماژه‌ى به‌ ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ و هه‌ڵوێستى حکوومه‌ت له‌باره‌ى دۆخى به‌سره‌ و به‌رده‌وامى ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌و شاره و بابه‌تی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا‌ کرد.

عه‌بدولمه‌هدى وتیشى: "وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به‌ فه‌رمى له‌ بڕیارى کشاندنه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌ سووریا ئاگادارى کردووینه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت بۆیه‌ عێراق ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ده‌یکات له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و بڕیاره‌وه‌".

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: "عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێكان و زۆرینه‌ی هێزه‌كانی سووریاش په‌یوه‌ندییێکی باشی هه‌یه‌ و ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری كردوووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌نجامێک كه‌ له ‌پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ‌سووریا دروست ده‌بێت".

عه‌بدولمه‌هدی دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ هیچ داواکارییێکیان پێنه‌گه‌یشتوووه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى جموجۆڵ به‌ هێزه‌کانیان بکه‌ن دواى کشانه‌وه‌ى فه‌رمیی هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا.

ئه‌وه‌ له ‌کاتێکدایه‌ بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ تایبه‌ت به‌ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ سووریا کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى به‌رفراوانى به‌دوادا هات به‌شێوه‌یێک وه‌زیرى به‌رگرى و نوێنه‌رى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه‌ و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بڵاو بوووه‌وه‌ که‌ عێراق ڕاسپێردراوه‌ بۆ قایم کردنى سنووره‌کانى له‌گه‌ڵ سووریا و جووڵاندنى هێز به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50533

Your Comment

You are replying to: .
captcha