به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی کانوونی یه‌که‌می 2018 شه‌ش ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه کردوووه له‌به‌ر بێ ئاکام کردنی هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاکسازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی حیزبه‌که‌یان وه‌ک ژماره‌یێک ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى بڕيارى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان داوه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌یان خستوووه‌ته‌ڕوو که دواى دانبه‌خۆداگرتنى درێژخايه‌ن و گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێگایێکی گونجاو بۆ ڕێگریى له به‌لاڕێدابردنى بزووتنه‌وه و كۆتايی هێنان به قۆرخكارى و ده‌سه‌ڵاتى تاكڕه‌وى و به‌هه‌ده‌ردانى وزه و تواناى كاديران و ئه‌ندامانمان و له‌پێناوى له‌ده‌ستنه‌كانى زياترى پێگه‌ى سياسى و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندين جار رێگاچاره‌ى دروستی خسته‌به‌رده‌ستى كه‌سى يه‌كه‌م و شوراى ناوه‌ندى به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێ‌ئاکام بوووه.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی ئاماژه‌یان به دوایین پڕۆژه‌یان کردوووه بۆ کۆتايی هێنان به تاكڕه‌وى و قۆرخكاری له بڕيار و به‌ڕێوه‌بردنى حیزب و ئاشكراكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و دارايى و چۆنيیه‌تىی سه‌رف و خه‌رجى و سپاردنه‌وه‌ی به مه‌کته‌بی دارایی و كۆتايی هێنان به ناڕوونى له سياسه‌تى بزووتنه‌وه‌دا له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه و كۆتايی هێنان به كارى بێ سه‌روبه‌رى و گێڕانه‌وه‌ى ڕۆڵ بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانى باسک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى له چوارچێوه‌ى په‌يڕه‌و و پرۆگرامى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى.
له کۆتاییی به‌یاننامه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه کردوووه که له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه و بێ ئاکام کردنی هه‌وڵه‌کانیان وه‌ک ئه‌ندامانی مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى بڕيارى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان دا له ئه‌ندامیه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی که پێکهاتون له (کامیل مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، محه‌مه‌د ئه‌مین ئاشووری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، موحسین محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، مامۆستا عه‌بدولغه‌فور چه‌مچماڵی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی، ئارام که‌مال ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی).
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment