کوردپرێس:
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بابەتێکی بڵاو کردۆتەوە و هۆشداریی ئەوەی داوە کە کەس پارتی تاقی نەکاتەوە لەبەر ئەوەی مەبەستیانە حکوومەت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پێکبهێنرێت چ لە گەڵ یەکێتی بێت چ بە بێ یەکێتی.
ناوبراو زیادی کردووە: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی وا بیر ده‌كاته‌وه كه به‌بێ ئه‌وان حكومه‌تی هه‌رێم پێك ناهێت یان دوو ئیداره‌یی دروست ده‌بێت به هه‌ڵه‌دا چووه. پارتی هه‌روه‌ك به‌ڵێنی داوه حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست ده‌كات كه هی هه‌موو كوردستان بێت."
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی دەشڵێت: با هیچ لایه‌نێك پارتی تاقی نه‌كاته‌وه. تا بكرێ چاوه‌روان ده‌بین، به‌ڵام دڵنیا بن حكوومه‌تی هه‌رێم له كاتی یاسایی‌ی خۆی پێك دێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بێت یان به‌بێ یه‌كێتی، له‌وه‌یاندا خۆیان سه‌رپشك ده‌بن.
Your Comment