به‌پیی هه‌واڵی کوردپرێس، ‎سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "‎به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی زایینییه‌وه پیرۆزباییێكی گه‌رم له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و هه‌موو ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری و ده‌رچوون له گرفت و قه‌یرانه‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی پته‌وتربوونی گیانی برایانه‌ی نێوان هه‌موو ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان".
‎گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پشووه‌کانی سه‌ری ساڵی نوێیه‌وه ڕایگه‌یاند: "به‌م بۆنه‌یه‌وه به هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنین ڕۆژانی 30 و 31ى 12ى 2018 و 1-1-2019 واتا یه‌كشه‌ممه و دووشه‌مه و سێشه‌ممه له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه پشووی فه‌رمی و ڕۆژی چوارشه‌ممه 2-1-2019 ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment