ئه‌ردۆغان بانگهێشتی تره‌مپ بۆ تورکیا ده‌کات و کۆشکی سپی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

به‌شی جیهان- جێگری گوته‌بێژی کۆشکی سپی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی و کۆشکی سپی (کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا) وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆگان گیدلێی ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بانگهێشتنامه‌ی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ناردوووه‌ بۆ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ساڵی 2019 و ئه‌م بانگهێشتنامه‌یه‌ی تورکیا له‌ کاتێکدایه په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به‌هۆی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ خۆشحاڵیی خۆی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕاگه‌یاندوووه‌.

هۆگان گیدلێی له‌باره‌ی ئاماده‌ییی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ردانه‌که‌ هیچ زانیارییێکی نه‌درکاندوووه‌ به‌ ئه‌رێنی یان نه‌رێنی و ڕایگه‌یاندوووه‌: "ئه‌گه‌رچی هیچ خاڵێکی دیاریکراو نییه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام تره‌مپ ئاماده‌یه‌ له‌ داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بکات."

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 19-12-2018 کۆشکی سپی (کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مریکا) ڕایگه‌یاند که‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ سووریا داوه‌ و هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و بۆ مه‌شقکردن به‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێگر ببوون.

به‌ دوای بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری و برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و بابه‌ته‌ ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50521

Your Comment

You are replying to: .
captcha