بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم عەلیوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: بێدەنگیی حکوومەتی فیدراڵ لەبەرامبەر پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراق لە لایەن تورکیاوە بە بۆنەی ڕێککەوتنی ژێربەژێری بەغدا و ئەنقەرە-وەیە.
ناوبراو درێژەی دا: بەغدا دەبێت هەڵویستی فەرمیی خۆی لەبارەی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق ڕابگەیێنێت چوونکە بوونی سەربازیی تورکیا پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراقە.
عەلیوی جەختی کردەوە خەمساردیی حکوومەتی ناوەندی بووەتە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا بە بێ ئاگادار کردنەوەی بەغدا داخڵی قووڵایی خاکی عێراق ببنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment