ئەمریکا ئاگاداری کردووینەتەوە لە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاگاداری کردوونەتەوە لە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولمەهدی لەمیانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا وتی: "مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاگاداری کردینەوە لە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا و جەختیشی کردەوە لە پابەندبوونی واشنتۆن بە پشتیوانی کردن لە عێراق".

عەبدولمەهدی جەختی کردەوە، عێراق پەیوەندییێکی پتەوی هەیە لەگەڵ دەوڵەتانی هاوسێ و زۆربەی هێزەکان لە سووریا، کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەم بابەتەدا.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، عێراق هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، چوونکە کشانەوەی ئەو هێزانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر عێراق.

لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونی کردەوە، عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و هیچ داوایێکیشی پێنەگەیشتووە سەبارەت بە جووڵە کردن دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانی کرد بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوخۆی سووریا کە ژمارەیان دوو هەزار سەربازە.

ئەو بڕیارەش کاردانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە تا ئێستا مەترسیی چەکدارانی داعشیان لەسەرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50514

Your Comment

You are replying to: .
captcha